یاریگا –
کیلیان ئێمباپێی، لەدوای پەیوەندیکردن بە ریال مه‌درید، نه‌یتوانیوه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و به‌مه‌ش ئازار ده‌چێژێت و هێرشێكی توندی ده‌كرێته سه‌ر.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئێمباپێ هێشتا لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانی به‌باشی رێكنه‌كه‌وتووه، هاوئاهەنگی لەناو ریزەکانی ریاڵ مەدریدیش بەهۆی رەچاوکردنی تەکنیک ئاسان نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ كلیان ئاسان نابێت بگه‌رێته‌وه ئاستی خۆی لەبەر ئەوەی لە تیپێکدا یاری دەکات ته‌كتیكی جیاوازه، هەروەها یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی ئاستیان وه‌ك پێویست نیه، پێویستی بە یاریزان هەیە بۆ ئەوەی تۆپی پێبگه‌یه‌نێت، وەک ئەوەی نێیمار یان مارکۆ ڤێراتی لە پاریس سانجێرمان ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، یان ئەنتوان گریزمان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ده‌یكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستادا له ریال مه‌درید کێ دەتوانێت ئەو کارە بکات ؟ جێگرەوەی تۆنی کرۆسیان نییە، لۆکا مۆدریچ ئەو توانایەی نه‌ماوه ، لە بەرامبەردا ئۆریلیان چۆامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا لە پاسدان سەرکەوتوو نین، سەبارەت بە بێلینگهامیش، ئه‌و نێیمار نیه.
ئاستە خراپەکەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گومانی لەسەر توانای خۆگونجاندن لەگەڵ یانەكه دروستکردووه، به تایبه‌ت دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول و له ده‌ستدانی لێدانی سزا به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه هێرشێكی زۆر كرایه سه‌ر یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه.