یاریگا-
مانچێستەر سیتی دەرگای بۆ کێڤن دی بروین ئەستێرەی بەلجیکی یانەکە کردوەتەوە تاوەکو بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.
دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنوسی بەناوبانگ سەبارەت بە داهاتووی دی بروین ئاشکرای کرد، یانەی مان سیتی چاوەڕوانی دی بروین دەکەن داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە، ئێستا سێ بژاردە لەبەردەم دی بروین دایە، یەکێکیان تازە کردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ مان سیتی بۆ ساڵێکی دیکە، بژاردەی دووەمی رووکردنەوە خولی رۆشەنی سعودیە، سێیەمیش چوونی بۆ خولی ئەمریکایە.
هەر ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەگەر دی بروین بچێتە سعودیە، پەیوەندی بە یانەی نەسڕ یاخود ئەهلیەوە دەکات.
دی بروین وەرزی پێشوو چوار جار توشی پێکان بوو، بەهۆیەوە لە 41 یاری مان سیتی و بەلجیکا بێبەش بوو، ئەم وەرزەش دووبارە پێکان بەرۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە تەنیا 464 خولەک یاریکردووە.