ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

گومانەکانی دێلا فوێنتێ پێش مۆندیال؛ کێ لە لیستی کۆتایی ئیسپانیا دەبێت و کێ دەکرێتە دەرەوە؟

کێشە و چارەسەرەکانی ئیسپانیا پێش مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بڕیارە رۆژی دووشەممە، 25ـی ئایار، لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی لا رۆخا بۆ مۆندیالی 2026 رابگەیەنێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لیستەکە تاڕادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا چەند گومانێک لە هەندێک پێگەی یاریگادا ماون کە پێویستە چارەسەر بکرێن. ئیسپانیا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە کۆمەڵەی هەشتەمە و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کەیپ ڤێردی، سعوودی و ئۆرۆگوای دەبێتەوە.

ئەگەری گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگری

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە هێڵی بەرگریدا، ئێریک گارسیا و پووبیڵ دوو یاریزانن کە تاوەکوو ئێستا لە هیچ کام لە لیستەکانی پێشووی دێ لا فوێنتێدا نەبوون، بەڵام رەنگە بۆ یەکەمجار بانگهێشتبکرێن. بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، دەبێت یەکێک لە یاریزانە هەمیشەییەکانی وەکوو پێدرۆ پۆرۆ، دین هاوسن و لۆ نۆرماند لە لیستەکە دەربهێنرێن.

لویس دێلا فیونتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا

گورزی پێکانەکەی فێرمین و جێگرەوەکانی

لە هێڵی ناوەند، ئامادەنەبوونی فێرمین بەهۆی پێکانەوە دەرگا بەسەر چەندین بژاردەی نوێدا دەکاتەوە. ئەم یاریزانە دەکرا لە هێڵی ناوەند یان وەکوو باڵی چەپ یاری بکات. ئەگەر راهێنەر بەدوای یاریزانێکی دروستکەر بگەڕێت، ئەوا ئالێکسا باینا چانسی زیاترە لە هێرشبەرێکی فرەڕۆڵی وەکوو ئانسو فاتی، کە دەتوانێت لە باڵی چەپ و سەرەڕمیش یاری بکات.

لە هەمان هێڵدا، گومان لەسەر باری تەندروستی پابلۆ باریۆس هەیە بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە. لە بەرامبەردا، گاڤی هەموو چانسەکانی لەبەردەمدایە بۆ گەڕانەوە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی دوایی بارسێلۆنا پێشکەشی کرد. هەروەها چاوەڕێی میکێل مێرینۆش دەکرێت کە لە شکاویی قاچی چاکدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو دەستپێکی مۆندیال بگاتە بارودۆخێکی جەستەیی گونجاو.

سەبارەت بە هێڵی پێشەوە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە نیکۆ ویلیامس لە لیستەکەدا دەبێت و وەکوو کەیسەکەی مێرینۆ، دێ لا فوێنتێ تاوەکوو کۆتا سات چاوەڕێی دەکات بەهۆی گرنگییەکەی لە تیپەکەدا. بۆ هێرشبەری سەرەڕم، ئۆیارزابال و فێران تۆرێس مسۆگەرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button