ئانچیلۆتی: به‌رامبه‌ر بەهێزترین رکابەری ئەوروپا دۆڕاین و سەردەکەوین
یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری ریال مەدرید، پێی وایە تیپه‌كه‌ی شایه‌تی دۆران بوو به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول.
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ریال مه‌درید له ئانفێڵد بووه میوانی لیڤه‌رپوول و یارییه‌كه‌ش(2-0) له سوودی رێدز كۆتایی هات.
ئانچیلۆتی، دوای یارییه‌كه بۆ میدیاكان گوتی، یارییەکە قورس بوو، ئەمەش چاوەڕوانکرابوو، بەو پێیەی یاریگاکە قورسترین یاریگای ئەوروپایە، رکابەرییەکی باشمان کرد تا لێدانی سزامان لەدەستدا، بەڵام دوای ئەوە ئاستمان کەمێک دابەزی، دەمانتوانی هێرشە پێچەوانەکان باشتر بقۆزینەوە.
😶 “HEMOS ESTADO BIEN”.
😶 “No me arrepiento del planteamiento”.
Ancelotti se defiende tras caer en Anfield. #ChiringuitoCuentaAtrás pic.twitter.com/TxAJEKxbVh
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 27, 2024
لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی، ئاستی تیپەکەم بەدڵ بوو، بەو پێیەی رکابەریی سەختترین تیپی ئەوروپامان کرد، ئەوانیش شایەنی بردنەوە بوون، تەنانەت ئەگەر له یارییه‌كه براوه‌بووینایه، زۆر گۆڕانکاری بەسەر ریزبهندهكهمان نه‌ده‌هات، نەدەگەیشتینە هەشت تیپی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو، دڵنیام ئێمەش سەردەکەوین، بەو شێوەیەی ویستمان یاریمان کرد، ئه‌مه بۆ ئێمه گرنگ بوو.
🚨 Ancelotti, sobre si tiene miedo a quedarse fuera de la Champions: “Hay que quedar entre los 24 primeros…”#LiverpoolRealMadrid #UCL #RealMadrid pic.twitter.com/H8EDeXXfgc
— Diario AS (@diarioas) November 27, 2024
سەبارەت بە بارودۆخی ئێمباپێ گوتی، ئێمباپێ وەک هەموو کەسێکی تره، ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ریهاتووه بەم زووانەش بەسەریدا زاڵ دەبێت، گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه یاریزانە پێکانەکان بگەڕێنینەوە ئەمڕۆش لوکاس گەڕایەوە، لە یاری داهاتووشدا رۆدریگۆ دەگەڕێتەوە.
له كۆتاییدا گوتی، دڵنیام ده‌گه‌رێینه‌وه و ده‌توانین بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو، تیپه‌كه‌م ئاستی باش بوو ده‌كرێت هه‌ڵه‌كان بۆ یارییه‌كانی داهاتوو سوودی لێوه‌رگرین و به باشی بگه‌رێینه‌وه.