ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
دویین جار ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ چوار یاریی بەدوای یەکی بردەوە چی روویدا؟
یاریگا –
یانەی ئینتەرمیلان بەردەوامە لە ئاستە بەرزەکەی لە خولی پاڵەوانەکان و ژمارەیەکی سەردەمی مۆرینهۆ یان یەکسانکردەوە.
نێرازوری شەوی رابردوو خۆیان گەیاندە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمەش دوای چوارەم بردنەوەی لەسەریەک لە کۆی پێنج یاریدا.
ئینتەر بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە لایپزیگی بردەوە، بەر لەوەش شکستی بە هەریەک لە یەنگ بۆیز، ئارسناڵ، رێد ستار هێنابوو. ئەمە یەکەمجارە ئینتەر دەتوانێت لە چوار یاری دوای یەک دا لە چامپیۆنزلیگ براوە بێت.
کۆتا جار لە ساڵی 2010 بوو بە سەرکردایەتی خۆزێ مۆرینهۆ، لەو وەرزەی توانییان ببنە پاڵەوانی خولەکە.
یاری دواتری یانە ئیتاڵییەکە بەرامبەر لیڤەرکوسن دەبێت، بە بردنەوە لەو یارییەدا بە رێژەیەکی زۆر گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو یاخود پاشکۆی پاڵاوتنەکان مسۆگەر دەکەن بە سێ گەڕ بەر لە کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان.