یاریگا –
سعوودیە دوای نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا بکڕێتەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە دەستی بە هەوڵەکانی کردووە.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە،سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە دوای ئەوەی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی کڕییەوە، ئێستا دەیەوێت لە سێریا ئەی دەست بە وەبەرهێنان بکات و یانەیەکی ئیتاڵیا بکڕێتەوە.
سعوودییەکان چەند جارێک ناویان لەگەڵ یانەکانی ئینتەر میلان و رۆما هاتووە، پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ خاوەنەکانی ئەم دوو یانە ئیتاڵییە هەیە، بەڵام رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت رایگەیاندووە، لەوانەیە سعوودییەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر و هەرزانت یانەی تۆرینۆ بکڕنەوە، کە ئێستا لە سێریا ئەی لە لێواری دابەزیندایە و بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.
یانەی تۆرینۆ لە بۆرسە نرخەکەی دەگاتە 250 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەوانەیە کایرۆ خاوەنەکەی یانەکە ئامادە بێت بە 200 ملیۆن یۆرۆ یانەکە بفرۆشێت کە دەکاتە مووچەی ساڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕی سعوودی.
یانەی تۆرینۆ ساڵی 1906 دامەزراوە و 7 جار بووەتە پاڵەوانی سێریا ئەی و 5 جاریش جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.