یەكەم لێدوانی لیڤاندۆڤسكی دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 100 لە چامپیۆنزلیگ
یاریگا –
لێدوانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 100 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری برێستی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ و دانی ئۆلمۆ گۆڵێك تۆمار كران.
بەو دوو گۆڵە لیڤاندۆڤسكی كۆی گۆڵەكانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ 101 گۆڵ بەرزكردەوە.
لە دوای یارییەكە لیڤاندۆڤسكی گوتی:
زۆر دڵخۆشم، پێم وانەبوو بتوانم لە چامپیۆنزلیگ ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بكەم، ئەوە شانازیە بۆ من كە ناوم شانبەشانی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێت.
بۆ من گرنگترین شت بردنەوەیە لە هەموو یارییەكدا، دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ هەموو یارییەك ببەینەوە، هەروەها دەبێت سەرنجمان لەسەر خولیش بێت نەک تەنیا چامپیۆنزلیگ.
لیڤاندۆڤسكی لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی 101 گۆڵە بە جۆرێک 17 گۆڵی بەدرێسی بۆڕووسیا دۆرتموند كردووە و 69 گۆڵی بە درێسی بایرن میونشن كردووە 15 گۆڵیش بە درێسی بارساوە.