ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەنووسێکی ئەفریقی کە دەنگی بە ڤینیسۆس نەداوە وەڵامێکی توندی پێرێز دەداتەوە

لەبارەی دەنگدانی بۆ براوەی باڵۆن دۆری 2024

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێکی ئەفریقی کە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەنگی بە ڤینیسۆس جونیۆر نەداوە وەڵامێکی توندی پێرێز دەداتەوە.

رۆژنامەنووسێکی نامیبیا کە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 مافی دەنگدانی هەبووە و دەنگی بە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید نەداوە، وەڵامی قسەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدریدی دایەوە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر رەخنەی لە سیستەمی دەستنیشانکردنی براوەی باڵۆن دۆر گرتبوو.

فلۆرێنتینۆ پێرێز لە کۆنگرەی دەستەی گشتی ریال مەدرید گوتبووی ‘هەندێک رۆژنامەنووس لە نامیبیا و ئۆگەندا و ئەلبانیا و فینلەندا دەنسگیان بە باڵۆن دۆر داوە کەس نایانناسێت’.

شیفینی نیکۆدیمۆس رۆژنامەنووسی نامیبیا کە بۆ باڵۆن دۆر دەنگی داوە، لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی دەڵێت :’فلۆرێنتینۆ پێرێز ناوی هەندێک وڵاتی هێناوە گوایە لەبەر ئەوەی توانایان زۆر نییە نابێت مافی دەنگدانیان هەبێت، من تەنیا دەمەوێت وەڵامی ئەم پرسیارەم بداتەوە، ئەگەر کەسێک لە وڵاتێکی گەورەی جیهان بۆچوونی لەگەڵ ئەو هاوڕا نەبوو، ئەوکات بیانووەکەی چی دەبێت؟’.

بابەتی زیاتر

Back to top button