پریڤیوی یاری بایرن میونشن V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان رووبەروو دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
تیمەكەی ڤینسێنت كۆمپانی بە بردنەوەیەكی گەورە بەرامبەر دینامۆ زاگریب دەستیان بە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ كرد، كاتێك بە ئەنجامی 9 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان بردەوە.
پاشان لە گەڕی دووەم و سێیەم بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا و بارسێلۆنا تووشی شكست هاتن، لە گەڕی چوارەمدا بە تەنیا گۆڵێك لە بێنفیكایان بردەوە.
بە كۆكردنەوەی تەنیا شەش خاڵ لە ریزبەندی 17 دێن.
لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن بە جۆرێك لە دوای چوار یاری تەنیا خاوەنی چوار خاڵن.
یارییەكیان بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون و لە دوو یاریشدا تووشی شكست هاتوون.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی 25 دێن و مەترسی نەگەیشتنیان بە قۆناخی داهاتوو لەسەرە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە بایرن میونشن هەریەك لە جواو پاڵێنیا، ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچ، جۆسێپ ستانیشیچ و هێرۆكی ئیتۆ ناتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر پاریس بكەن.
لە بەرامبەردا پاریس بە بێ لۆكاس هێرناندێز و مایلۆ رووبەرووی یانە ئەڵمانییەكە دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن
نۆیەر
لایمەر، ئوپامیكانۆ، مین جای، دەیڤس
كیمیچ، پاڵینیا
ئۆلیس، موسیالا، گنابری
كەین
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێش
زایر ئێمری ، ڤیتینیا ، نێڤێش
دێمبێلی، كۆلۆ موانی، باركۆلا