چارەنووسی لامین یامال بۆ یارییەکەی برێست یەکلایی دەبێتەوە
یاریگا –
لامین یامال بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەکردووە.
سبەی سێشەممە کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری یانەی برێستی فەڕەنسی دەکات.
لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەکە بەهۆی ئەوەی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە، نەیتوانیووە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانە کاتالۆنییەکە بکات. بەو هۆیە بەرامبەر برێستیش لە یاریکردن بێبەش دەبێت.
Hansi fancam 🥰🥰
🔗 https://t.co/hSf8h5Tpeq pic.twitter.com/tLOXo70zYi
— Barça One (@BarcaOneFCB) November 25, 2024
یامال لە پشووە نێودەوڵەتییەکانی رابردوو بەهۆی پێکان پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەکرد، هەر بەو هۆیە بەشداریی یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ نەکرد کە بارسا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و 2-2 یەکسانبوون.
هانزی فلیکی راهێنەری یانەکەش دووپاتیکردووەتەوە، مەترسی لەسەر یامال دروست ناکەن، تاوەکو بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبێتەوە و %100 ئامادە نەبێت یاریی پێ ناکەن.
یامال لەم وەرزە لە 16 یاریی بەشداریی 14 گۆڵی کردووە، 6 گۆڵی بۆ بارسا کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە.