یاریگا –
زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی ئینتەر مه‌یامی ئەمریکی له‌و ئاهەنگه به‌شدار نابێت كه‌بڕیاره بە بۆنەی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانەی بارسێڵۆنا بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کاتالۆنی ئه‌و هۆكاره‌ی ئاشكرا كرد كه مێسی له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده نابێت، یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لاپۆرتا له ئاهه‌نگه‌كه به‌شدار نابێت كه پێی وایه لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە سێ جار فریودراوە.
لە 29ی ئەم مانگە یانه کاتالۆنیهكه یادی 125 ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە، یانه‌كه داوه‌تنامه‌ی بۆ مێسی و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌كه ناردووه، بەڵام یاریزانه ئهرجهنتتینهكه ئاماده نابێت ئه‌مه‌ش گورزێکی پڕ لە ئازارە بۆ هاندەرانی بلاوگرانا، چونكه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
رۆژنامە ئیسپانیه‌كه لە راپۆرتێک‌دا ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندی نێوان مێسی و لاپۆرتا باش نییە، هەروەها ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە له كاتی وێنه‌گرتن بۆ ساڵیادی یانه‌كه رەتیكرده‌وه وێنه له‌گه‌ڵ سەرۆکی بارسێلۆنا بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووه، لیۆ هەست دەکات سێ جار لەلایەن لاپۆرتاوە فریودراوە، یەکەمجار کاتێک بوو کە لاپۆرتا وێنەی مێسی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا به‌كارهێنا و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ سەرۆکایەتی یانە کاتالۆنییەکە لە مانگی ئازاری 2021 قۆستەوە.
دووەم جاریش کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەلایه‌ن لاپۆرتاوە فریودراوه ئه‌و رێککەوتنە بوو له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ بوو،كه لە هاوینی 2021 و تیپەکە مۆڵەتی لە خاڤیێر تیباس، سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا وەرگرت بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك بوو لیۆ بە گریانەوە یانه‌كه‌ی و بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.
سەبارەت بە فێڵی سێیەمیش ئه‌و كاته بوو، کە مێسی خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە له ئینته‌ر مه‌یامیه‌وه بۆ بلاوگرانا دەربڕی، ئه‌و په‌یامه له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانه‌كه به لاپۆرتا دراوه، بەڵام لاپۆرتا هیچ ئۆفەرێکی پێشكه‌ش نه‌كرد و ئاماده‌نه‌بووه مێسی بگه‌رێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش لەبەر ئەوەی ترسی هەبووە لە بوونی هێزێکی هاوتا لەگەڵ مێسی لە یانەکەدا هەڕەشە لە دەسەڵاتی سه‌رۆكه‌كه بكات.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوهشکردووە، مێسی تاکە کەس نیه لە ئاهەنگی 125 ساڵەی دامەزراندنی بارسا ئاماده نابێت، بەڵکو بەهۆی ئەو گرژییەی لە پەیوەندییان لەگەڵ لاپۆرتادا هەیە، بەشێک لە ئەفسانەکانی تری یانەکە بەشداری نابن.