ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: پێگەیەکی گونجاوم بۆ ئێمباپێ دۆزیەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ریال مەدرید، دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی بەرامبەر لیگانێس ده‌ربڕی و ستایشی یاریزانه‌كانی كرد.

دوای یارییه‌كه‌ ئانچیلۆتی گوتی،

لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکی نایاب بوو، تیپەکەمان تۆکمە بوو و ڤینیسیۆس لە قووڵاییدا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، هەروەها ئێمباپێش له‌ شوێنێكی گونجاو یاریی كرد و نایاب بوو.


راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتیشی،

دوای گۆڵی یەکەم زۆر باش کۆنتڕۆڵی یاریه‌كه‌مان کرد و ئەو ئاستە ئەرێنییەمان پشتڕاستکردەوە کە بەرامبەر ئۆساسۆنا پێشکەشمان کرد زۆر دڵخۆشم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمباپێ زیاتر راهاتووە لەسەر یاریکردن له‌ باڵی هێرشبه‌ری، ئەمەش لەگەڵیدا دەگونجێت، له‌م یارییه‌ش بۆ تیپه‌كه‌مان باشترین بوو، چونکە یاریکردن له‌م شوێنه‌ پێویستی بە هەوڵی جەستەیی زیاترە بە بەراورد بە یاریکردن له‌ناو بۆكس، یارییەکی زۆر نایابی كرد، پێموایە له‌گه‌ڵ ڤینی ئه‌م دووانە وردە وردە باشتر دەبن.


سەبارەت بە رۆڵی سێبایۆس و گولەر گوتی،

کاتێک تیپەکە ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، مانای وایە هەمووان بەشدارییان کردووە، سێبایۆس و گولەر و کاماڤینگا زۆر باش بوون، ئێمەش پێویستمان بە هەمووانه‌، له‌م یارییه‌ له‌ ئاستی هه‌مووان رازی بووم.

سەبارەت بە هەڵوێستی تیپەکە پێش ئەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی لیڤەرپوول ببنەوە، گوتی. هێشتا زووە ده‌بێت چاوه‌رێی بكه‌ین بزانین رۆژی چوارشەممە هیچ یاریزانێکمان بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، بەڵام رائول ئەسێنسیۆ یارییەکی زۆر باشی كرد، منیش به‌و ئاسته‌ی زۆر دڵخۆش بووم، هه‌روه‌ها ڤاڵڤێردی، ئەو به‌رگریكارێكی گەورەیە، دوای کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز، پێموایە باشترین به‌رگریكاری باڵی راسته‌ لە جیهاندا.


زیاتر گوتی، ڤالڤێردی لە هەموو شوێنێكدا ئاستێکی بەم شێوەیە پێشکەش دەکات، بۆیە ئەستەمە باشترین پێگەی خۆی دیاریبکرێت، ئاستی بەرگری تیپەکەم زۆر بەدڵ بوو.

سەبارەت بە ئاستی بەرگریکاری لاو رائول ئاسێنسیۆ گوتی، ئەو سەرسامی کردم لەوەی کە لە هیچ شتێک ناترسێت، هەمیشە پێگەیەکی باشی هەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەکادیمیاکەمان کارێکی نایابی کردووە.

بەم سەرکەوتنە ریال مەدرید خاڵەکانی بۆ 30 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگادایە و بە 4 خاڵ لە بارسێلۆنا پێشەنگ دوورە، یارییەکەی دواخراویشی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ماوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button