ئیسپانیاگرنگترین

كۆندێ: بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرم

Yariga App

یاریگا –

ژووڵ كۆندێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ دەكات.

شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی 14ی لالیگا.

گۆڵی یەكەمی سێلتا ڤیگۆ بەهۆی هەڵەیەكی گەورەی ژووڵ كۆندێ تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە كۆندێ گوتی:

یارییەكی باشم نەكرد، باجی نەبوونی سەرنجت دەدەیت، بەرپرسیاریەتی ئەم هەڵەیەی كە ئێمەی خستە دۆخێكی سەختەوە لە ئەستۆ دەگرم.

بە روونی بینیم، گوتم كە تۆپەكە دەرچووە، بەڵام ئەمە رەنگدانەوەی كەمی سەرنجدانە، هەڵەكە لە ئەستۆ دەگرم بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرم، نابێت خۆمان بەدەستەوە بدەین.

ئەزموونێکە کە هەموومان دەتوانین لێی فێربین، لە دوو یاری رابردوودا بە باشی یاریمان نەکرد، ئێستا دەبێت بە یەکگرتوویی بمێنینەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button