ئیسپانیاگرنگترین

ئەمشەو بارسێلۆنا بەهۆی پێکانی یاریزانێکی لە هێلی بەرگری کێشەی هەیە

هانزی فلیک نایەوێت سەرکێشی بکات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێکانی باڵدی، ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ کێشەی دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئالیساندرۆ باڵدۆ هەست بە کرژبوونی ماسوڵکەکانی دەکات و بەمهۆیەوە لە راهێنانەکانی پێنجشەممە بێبەش بوو، گەرچی دوێنێ هەینی بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی کرد و بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بانگهێشت کراوە، بەڵام هانزی فلیک سەرکێشی پێ ناکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسێلۆنا لەگەڵ دەستەی پزیشکی و راهێنەرانی توانای جەستەیی رێککەوتووە، هەر یاریزانێک تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی بێت و پێشتر ئەم جۆرە پێکانەی هەبێت، پەلە لە یاریکردنی ناکەن، بۆیە ئەمشەو باڵدی لەسەر کورسی یەدەک دەبێت و فلیک یاریی پێ ناکات.

فلیک لە یارییەکەی ئەمشەو یاریی با جیرارد مارتین دەکات، کە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 11 یاریی جیاوازی کردووە و راهێنەرەکەی بارسا متمانەی تەواوی پێیەتی درز نەکەوێتە هێلی بەرگری بلاوگرانا.

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بارسێلۆنا لە گەڕی چواردەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی سێلتاڤیگۆ، کە بارسا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button