عێراقکوردستانگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی هەولێر پێش یارییەکەی حدوود

کامیان بۆ یاریی سێشەممە ئامادە دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لەسەر مەشق و راهێنانەکانی بۆ خۆئامدەکردن بۆ یاریی سێشەممە بەردەوامە، یانەکەی قەڵاومنارە بەهۆی پێکانەوە توانای چوار یاریزانی لەدەست داوە و سەمیر بابۆ بەو هیوایەیەی بۆ یارییەکانی داهاتوو بگەڕێنەوە سەر لاکێشەی سەوز.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرکۆ کەریم بە تەواوەتی ئامادەیە و چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی، ئەو ئازارەی لە یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر کۆیە تووشی بوو، کۆتایی هاتووە و بە تەواوەتی بەردەستە بۆ یاریکردن.

ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەکەی قەڵاومنارە، گەرچی دەستی بە چەند راهێنانێکی سووک کردووەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەڕاوەتەوە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی و بۆ یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر حدوود ئامادە نابێت، بێبەشبوونی کوڕە کەرکووکییەکە لەو یارییە یەکلابووەتەوە.

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی هەولێر بۆ یاریی سێشەممە بەرامبەر حدوود
دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی هەولێر بۆ یاریی سێشەممە بەرامبەر حدوود

خالید کردەغلی بەرگریکاری هەڵبژاردەی سووریا کە لە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەی لە رووسیا تووشی پێکان بوو، دوێنێ گەڕایەوە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی، بەڵام هێشتا لە رووی توانای جەستەییەوە تەواو ئامادە نییە و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەبارەی بانگهێشتکردنی بۆ یارییەکەی سێشەممە دەدرێت.

ئیڤان خالید یەکێکی دیکەیە لە ناوەڕاستکارەکانی هەولێر کە بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەکە دابڕاوە، ئیڤان بۆ دڵنیابوونەوەی لە پێکانەکەی هەفتەی رابردوو سەردانی ئیماراتی کردبوو، ئەویش دەستی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردووەتەوە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە دابڕاوە و هێشتا لە رووی توانای جەستەییەوە ئامادە نییە، بەشداریکردنی لە یارییەکەی حدوود یەکلانەبووەتەوە.

رۆژی سێشەممە (26ـی نۆڤێمبەری 2024) هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی حدوود دەکات، کە یانەکەی پایتەخت بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button