یاریگا –
لە یەكەم یاریی دوای وەستانە نێودەوڵەتییەكان بارسێلۆنا لە یارییەكی قورسدا دەبێتە میوانی سێلتا ڤیگۆ.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چواردەی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری
بارسێلۆنای هانزی فلیک بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە 13 یاری یەكەمی یاریگا لە 11 یاری براوە بوون و لە دوو یاریی بەرامبەر ئۆساسونا و ریال سۆسێداد تووشی دۆڕان بوون.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.
لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆ لەم وەرزەدا لە كۆی 13یاری لە پێنج یاری براوە بوون لە شەش یاریدا تووشی شكست بوون و دوو یاریش یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگا دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سێلتا ڤیگۆ بۆ رووبەرووبوونەوەی بارسێلۆنا لە تواناكانی جەیلسۆن سیكوێرا و سێرجیۆ ڤیلارینۆ بێ بەش دەبێت.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال، ئێریك گارسیا، تێر شتیگن، ئانسو فاتی، مارك بێرناڵ، كریستێنسن و ئاراوخۆ رووبەرووی ڤیگۆ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ
گوێیتا
گالیانۆ، ستارفیلت، ئاڵۆنسۆ
مینگوێزا، سۆتێڵۆ، بێڵتران، ریستریچ
بامبا، ئاسپاس، ئێگلاسیاس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ
دی یۆنگ، پێدری
رافینیا، ئۆلمۆ ، تۆرێس
لیڤاندۆڤسكی