شێروانە بۆ یاریی شەقڵاوە لە یاریگا نوێیەکەی یاریی دەکات
یاریگا –
شێروانە بۆ یاری بەرامبەر شەقڵاوە لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەچێتە یاریگا نوێیەکەی.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند” بۆ یاری بەرامبەر شەقڵاوە، شێروانە لە یاریگای رزگاری مەشەیی واتا یاریگا نوێیەکە یاریی دەکات”
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شێروانە نوسراوی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کردووەو ئەوانیش ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی ئەو یانەیە لە خولی نایابی کوردستان لە سەر یاریگای رزگار مەشەیی.
یاریگای رزگار مەشەیی تایبەتە بە شێروانە و زیاتر لە دە ساڵە ئەو یاریگایە دروستکراوەو پێنج هەزار کورسی بۆ هاندەران لە خۆ دەگرێت، بەڵام بە هۆی خراپی چیمەنی یاریگاکەیەوە شێروانە یارییەکانی لەو یاریگایە نە دەکرد، لە ئێستاشدا پاش گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە بڕیارە شێروانە یارییەکانی لەو یاریگایە بکات.
شێروانە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو کاتژمێر 2ــی پاش نیوەڕۆ لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان میوانداری شەقڵاوە دەکات.