یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانە و گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا و خاوەن نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2005 تاوەكو ساڵی 2021 لە ریزەكانی بارسێلۆنا یاریی كردووە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی 35 نازناو بباتەوە.
⚠️ Messi, el convidat més especial de la gala del 125è aniversari del Barça
Nou #BarçaReservatCatRàdio amb @laiatudel i, en aquest capítol, @xavi__hdez, @BernatSoler_CAT i @xavicampos https://t.co/RpWnYqtCvA
— Tot costa (@totcosta) November 21, 2024
بەگوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی كاتالۆنیا، لیۆنێل مێسی 29 ئەم مانگە لە ئاهەنگی دامەزراندنی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت.
بارسێلۆنا لە 29ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1899 دامەزراوە و ساڵانە لە هەمان بەرواردا یادی دامەزراندنی یانەكە دەكەنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا پەیامێكی تایبەتی بۆ ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا ناردووە و بە تایبەت بانگهێشتی كردووە.
ئەوەشخراوەتە روو، هەموو شتێک ئامادە كراوە بۆ ئەوەی لیۆنێل مێسی بەشداری بكات و لە ئاهەنگەكەشدا رۆڵێكی دیار و بەرچاوی دەبێت.
لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە 778 یاریدا بەشداری كرد و توانی 672 گۆڵ بكات و 303 گۆڵیش درووست بكات، هەروەها توانی 35 نازناو لەگەل یانە كاتالۆنییەكە بەدەستبهێنێت.