یاریگا –
لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سه‌ره‌رای دۆرانیان به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا به‌ڵام به ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌شبینه .
شه‌وی رابردوو له یاریگای سان سیرۆ له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئیتاڵیا (1-3) به فه‌ڕه‌نسا دۆرا و پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی له سوودی فه‌ڕه‌نسا له ده‌ستدا.
دوای یارییه‌كه سپالێتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی رای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی: بەداخەوە دەکرا بە فشارێکی کەمتر و ئارامتر یارییمان بكردایه، یارییه‌كه دوای گۆڵی دووه‌می فه‌ڕه‌نسا بۆ ئێمه قورس بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵماندا بەهێز بگەڕێینەوە، له‌وانه‌یه ئەوە بەڕێکەوت بێت کە سێ گۆڵه‌كه‌یان به تۆپی جێگیر بوو، بەڵام یارییەکە هاوسەنگ بوو و هەستمان بەو ده‌كرد دەتوانین بگەڕێینەوە، بەڵام دوای گۆڵی دووه‌م، ئه‌ركه‌كه قورس‌تر بوو.
زیاتر گوتی، ئەوەی کێشەی زۆری بۆ ئێمە دروستکرد ئەوە بوو کە یاریزانانی ناوەڕاست تۆپیان بەشێوەی پێویست لە ناوچەی خۆمان دوور نەخستەوە، پێویستمان بە کوالێتی زیاتر بوو، پێویست بوو له شوێنه هه‌ستیاره‌كان تۆپ وه‌رگرین، بەڵام ئەوەمان نەکرد.
لە کۆتاییدا گوتی، هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ ماوەی كاركردنم له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا بێ گومان ئەرێنییە ئێمە هەندێک شتی باشمان كردووه، بەڵام ڕوونە کە ئەم شکستە لە ڕووی متمانەوە هەندێک کێشە دروست دەکات ده‌بێت باشتر كاربكه‌ین.