راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترینیاریگا

بەدواداچوونی یاریگا؛ رێمان گەرمیان بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی خولی نایابی کوردستان

لە تەمەنی 16 ساڵ و 4 مانگ و 23 رۆژیدا

Yariga App

یاریگا –

رێمان گەرمیان لە یاریی ئەمڕۆی دەربەندیخان و رزگاری بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی خولی نایابی کوردستان، لە تەمەنی 16 ساڵی بەشداریی یارییەکەی کرد.

رێمان گەرمیان هادی لەدایکبووی (25/07/2008) لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی دەربەندیخان و رزگاری لە خولەکی 89 هاتە ناو یاریگا، لە تەمەنی 16 ساڵ و 4 مانگ و 23 رۆژیدا بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی خولی نایابی کوردستان بەشداریی یارییەک بکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رێمان گەرمیان بچووکترین یاریزانە لە مێژووی خولەکە یاریی بکات، کە یاریزانە لاوەکەی دەربەندیخان لە خولەکی 89 هاتە ناو یاریگا و بەشداریی یارییەکەی کرد کە دەربەندیخان 3-0 یارییەکەی بردەوە.

خولی نایابی کوردستان کە لەوەتەی ساڵی 2005 بەڕێوە دەچێت، هەرگیز هیچ یاریزانێکی دیکە لە رێمان گەرمیان بچووکتر بەشداریی نەکردووە، هەڵگورد قەیس یاریزانی لاوی پێشووی پێشمەرگەی هەولێر و موئەیەد سەفا یاریزانی لاوی پێشووی شێروانە لە بچووکترین یاریزانەکانی مێژووی خولەکە بوون، بەڵام لاوەکەی دەربەندیخان ریکۆردی ئەوانیشی شکاند.

رێمان گەرمیان و ئەندامانی خێزانەکەی دوای یارییەکە (ئاسۆ خالید - تۆڕی وەرزشی یاریگا)
رێمان گەرمیان و ئەندامانی خێزانەکەی دوای یارییەکە (ئاسۆ خالید – تۆڕی وەرزشی یاریگا)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button