یاریگا –
یانەی ریاڵ مەدرید ستراتیژی خۆیان دەگۆڕن لە پڕچەککردنی ریزەکانیان و چاویان لەوەیە بۆ لەمەودوا یاریزانی ئیسپانی زیاتر لە تیمەکەدا هەبێت.
مەدرید ئێستا بەدەست گرفتی پێکانەوە دەناڵێنێت و خۆی بۆ بازاڕێکی گەرم ئامادەدەکات لە میرکاتۆی زستانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلیڤۆی ئیسپانی، ریاڵ نیازی وایە لەم ساڵانەی دواتردا زیاتر یاریزانی ئیسپانی بە ئامانج بگرێت ئەوەش لەپێناو ئەوەی ناسنامەیەکی نەتەوەیی بەبەر یانەکەدا بکەن.
بۆ دووەم وەستانی نێودەوڵەتیە لەسەریەک هیچ یاریزانێکی مێرەنگی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانیدا بوونی نییە. ئەوەش دوای دوورکەوتنەوەی دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانە سەختەکەیەوە.
لە ئێستادا تەنها 5 یاریزانی ئیسپانی لە کۆی 22 یاریزانەکەی مەدرید بوونیان هەیە و لەوانەش تەنها کارڤاخال و لوکاس ڤازکێز بەزۆریی بەشدارییان پێدەکرێت.
ئەو ئیسپانیانەی بوونەتە ئامانجی گەورەی یانەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، بریتیە لە هەریەکە لە پێدرۆ پۆرۆ لە تۆتنهام، ئێمریک لاپۆرت لە نەسڕی سعودی و رۆدری لە یانەی مانچێستەر سیتی.