ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی زستانەدا هیچ یاریزانێک دەگوازێتەوە؟

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی زۆری پێكانەكانەوە دەناڵێنێت و چەندین یاریزانی بەهۆی پێكانەوە لەدەستداوە.

هەریەك لە یاریزانان ئیدێر میلیتاو، لوكاس ڤازكێز، ئۆرێلیەن چوامینی، تیبۆ كۆرتوا، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا تووشی پێكان بوون و لە یارییەكانی یانەكەیان بێبەش بوون

زۆربەی سەرچاوەكان ناوی چەندین یاریزانی وەك ئالفۆنسۆ دەیڤز، تیبۆ كۆرتوا و ماریۆ هێرمۆسۆ و چەند یاریزانێكی دیكەیان بە مەدریدەوە بەستووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی كە لەم دواییانەدا بڵاو بوونەتەوە، ئیدارەی ریال مەدرید لە بیركردنەوەدایە، كە ئایا لە گواستنەوەكانی زستانەدا هیچ یاریزانێك بگوازێتەوە یاخود نا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئە بریكارانەی كە یاریزانەكانیان پێشكەشی ریال مەدرید كردووە، پەیامێكیان لە ئیدارەی یانەكەوە بەدەست گەیشتووە و تێیدا هاتووە كە هێشتا بڕیاریان نەداوە هیچ گرێبەستێك واژۆ بكەن.

ئەوەشخراوەتە روو، لەناو ریال مەدرید پێیان وایە ئەنجامی یارییەکانی داهاتوو بڕیار  لەسەر ئەوە دەدات لە گواستنەوەكانی زستانەدا یاریزان بگوازنەوە یان نا.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، مۆبایلەكەی فلۆرینتینۆ پێرێز لە زەنگ لێدان ناوەستێت و زۆربەی پەیوەندییەكان بەوە وەڵام دەدرێتەوە ‘ سوپاس، ئەوە لەبەرچاو دەگرین’.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button