ئیسپانیاگرنگترین

فلیک سێ جار یاریزانێکی بارسێلۆنای سزاداوە

Yariga App

یاریگا-

خافی میگێل رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا باس لە سزا سەیرەکانی هانزی فلیک دەکات بۆ یاریزانەکانی یانە کەتەلۆنییەکە.

جول کوندێی فەڕەنسی، ئەو یاریزانەیە تاوەکو ئێستا سێ جار لەلایەن هانزی فلیکەوە سزادراوە، سەرجەمیشیان هۆکارەکەی دڕەنگ کەوتن بووە.

یەکەم سزا لە کاتی خۆئامادەکاری بارسێلۆنا بوو، کاتێک کوندێ چوار خولەک درەنگتر گەیشتە مەشقەکانی یانەکە، لە کاتی گەیشتندا فلیک بە چاوی توڕەییەوە تەماشای کوندێی کرد و پێی راگەیاند ئەمڕۆ تۆ یاری ناکەیت.

جاری دووەم کە فلیک کوندێی سزادا، لە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس بوو، یاریزانەکە دوو خولەک درەنگ کەوت لە وانەی تاکتیکی لە هۆتێلەکەدا، فلیک رووی کردە کوندی و وتی ” دواکەوتن ئەگەر بۆ یەک خولەکیش بێت، مانای رێزنەگرتنە لە یاریزانەکانی هاوڕێت،” ئەگەرچی کوندێ هەوڵی دا هۆکاری دڕەنگ کەوتنەکەی بۆ فلیک باس بکات، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە رایگەیاند ” ئێوە هەمووتان یاساکان دەزانن.”!

سێیەم سزاش کە دووبارە کوندێی گرتەوە، لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل بوو، فلیک بڕیاریدا کوندێ لەسەر کورسی یەدەگ بێت، چونکە خولەکێک دواکەوتبوو لە قسە تەکنیکییەکانی پێش یارییەکە.

هانزی فلیک لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بووە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لەم وەرزەدا لە 17 یاری بارسێلۆنا توانیویەتی 14 سەرکەوتن تۆماربکات

بابەتی زیاتر

Back to top button