یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی زانیاری نوێ دەربارەی داهاتووی دەیڤد ئالابا بڵاودەكەنەوە و راستی وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ئاشكرا دەكەن.
لە سەرەتایی وەرزی رابردوو ئالابا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، بەهۆیەوە تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەك بكات.
لە ماوەی رابردووداسەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانییەوە دەیڤد ئالابا بیر لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ دەكاتەوە.
⚪️🏃🏼 Real Madrid have full trust in David Alaba for 2025, as his comeback is now getting closer.
Retiring was never an option for Alaba despite the rumours in the past weeks. pic.twitter.com/zGTy0q9iQG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 14, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ریال مەدرید متمانەی تەواوی هەیە كە دەیڤد ئالابا لە ساڵی 2025 بە تەواوی لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە و بە زووترین كات دەگەڕێتەوە یاریگاكان.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە وازهێنان لە تۆپی پێ هەرگیز بژاردەیەك نەبووە بۆ ئالابا، دوای ئەو دەنگۆیانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا بڵاوكرایەوە.
گرێبەستەكەی ئالابا لەگەل ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.