فه‌ره‌نساگرنگترین

دیشان: تکایە واز لە ئێمباپێ بهێنن

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر دیدیێ دیشان پرسیارە مشتومڕهێنەکەی ئاراستەکرایەوە کە بانگهێشتنەکردنەوەی کیلیان ئێمباپێیە بۆ ریزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

جاری یەکەم نییە کیلیان لە پێکهاتەی کەڵەشێرەکاندا نابینرێت، پێشتر دەگوترا بەهۆی پێکانێکی سووکەوە بووە لە رانیدا، بەڵام ئەم جارە ئەگەرچی تەواو ئامادەیە لەڕووی جەستەییەوە، کەچی بۆ دوو یاریی داهاتووین لە نەیشنزلیگ بانگنەکراوەتەوە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئیسرائیل، دیشان وتی

بۆچی ئێمباپێ دوورخراوەتەوە؟ پێشتر ئەوەم وتووە کە پێویستبووە بیڵێم. ئێوەش ئازادن لە قسەکردن و چۆنی لێکدەدەنەوە. سبەی یاریەکمان هەیە.  ئەوەتا 23 یاریزان لێرەن و تەواو. کیلیان لێرەنییە و تکایە وازی لێبهێنن.

هەستیاربوونی دۆخی نێوان راهێنەرەکە و ئەستێرە فەڕەنسیەکەی ریاڵ مەدرید وای لە یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیەکرد بێدەنگی بشکێنن. بەتایبەت ئیبراهیما کۆناتێ کە دوو ڕۆژی لەمەوبەر بێدەنگی لە کیلیان کرد و بەرگریی لە کاپتنەکەیان کرد.

درێژەی لێدوانەکانی ئۆپامیکانۆ لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

ئەستێرەیه‌كی لیڤەرپوول له‌سه‌ر ئێمباپێ هێرش دەکاتە سەر دێشام

بەشێک لە دەنگۆیەکان باس لەوە دەکەن پەڕاوێزخستنی ئێمباپێ بەهۆی دابەزینی ئاستیەوەیە لە یارییەکانی ریاڵ مەدرید کە بووەتە جێی ڕەخنەی ڕەخنەگران.

فەرەنسا لە 4 یاریی رابردوویان لە نەیشنزلیگ خاوەنی 9 خاڵن و له پلەی دووەم دێن. یاریی شەشەمیان دوای ئیسرائیل، رووبەڕووی  ئیتاڵیای پێشەنگ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button