ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نەشتەرگەریی بۆ بەرگریکارێکی بایرن میونشن کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن بۆ ماوەیەکی زیاتر لە تواناکانی بەرگریکارێکی بێبەش دەبێ بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە.

هیرۆکی ئیتۆی ژاپۆنی هێشتا چاوەڕوانی یەکەمین یاریی فەرمی خۆیەتی بە درێسی بایرنەوە کاتێ لە هاوینی رابردوو بە بڕی 23.5 ملیۆن یۆرۆ لە شتوتگارتەوە گواسترایەوە بۆ ریزی باڤارییەکان، بەڵام پێش وەرزەکە دووجاری پێکان هات لە قاچیدا و بەو هۆیەوە نەشتەرگەریی بۆ کرا.

ناوبراو تا ئێستا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز، کەچی جارێکی دیکە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوەتەوە.

وەک لە پێگەی فەرمی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، نەشتەرگەریی یاریزانە 25 ساڵانەکە ئەمڕۆ بووە و بەسەرکەوتووی کۆتایی هاتووە.

هەر لەگەڵ ئەو هەواڵەدا، بایرن بەرەوپیشچوونی دۆخی ئالیکساندەر پاڤلۆڤیچی ئەڵمانی لە هێڵی ناوەڕاست راگەیاند کە ئەمەشیان هەر بەهۆی نەشتەرگەریەوە دوای پێکان لە شانیدا، دوورکەوتبووەوە.

سبەی شەو بایرن لە چوارەم یاریی خۆیاندا لە چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button