مۆراتا: میلان هاوشێوەی ریال مەدریدە، هاندەران لة بێرنابیۆ هێرشم دەکەنە سەر
یاریگا –
ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری میلان، سبەی سێشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گه‌ڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، به‌رامبه‌ر یانه كۆنه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاریی ده‌كات و باسی لە رووبەڕووبوونەوەكه ده‌كات.
مۆراتا پێش یارییه‌كه گوتی، ریاڵ مەدرید و میلان له هەمان دۆخدان و هاوشێوه‌ن، پێش ئەوەی په‌یوه‌ندی به میلان بكه‌م، هەمووان پێیان دەگوتم کەشوهەوای ئێرە جیاوازە.
#Morata: “Siamo il #Milan, dobbiamo credere alla #ChampionsLeague“#SkySport #SkyUCL https://t.co/gr9cL2n3Xm
— skysport (@SkySport) November 4, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆتۆ بەس ده‌بێت لە چێشتخانەی میلانۆ نان بخۆیت، سەیری دەوروبەرت دەکەیت، و هەموو ئەو یاریزانانە دەبینیت کە نازناویان بۆ میلان بردووەتەوە، بۆ من میلان هەمیشە رۆڵێکی گرنگی لە مێژووی تۆپی پێ هەبووە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ بێرنابیۆ، یاریزانە ئیسپانییەکە گوتی، پێموایە هاوشێوەی ئەو کاتە دەبێت کە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ گەرامەوە ئه‌و یاریگایه، پێموانییە شتەکان زۆر گۆڕانکارییان بەسەردا هاتبێت، بەڵام ئاگادارم و چاوەڕێی ئەوەم کە هانده‌ران فیكهم بۆ لێده‌ده‌ن، ئەمەش شتێکی ئاساییە.
سەبارەت بەو رەخنانەی کە لەلایەن جەماوەری ئیسپانیاوە لێی گیرا، رایگه‌یاند، ئەوەندە باش نیم کە بتوانم کاپتن بم، پێویست ناکات هیچ شتێک بۆ کەس بسەلمێنم، بەڵام بردنه‌وه‌ی یۆرۆ نایاب بوو.
مۆراتا گوتیشی، ئێستا چه‌ند فیلم و دیکۆمێنتاریهك سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ی یۆرۆ دروست دەکرێن، خەڵکیش دەتوانن بزانن چیمان کردووە، ئینگلتەرا و فەرەنسا تیپیكی نایابیان هه‌بوو، بەڵام پێموایە ئێمە باشترین بووین، سوپاس بۆ روحیه‌تی تیمه‌كه‌مان ئه‌مه هۆكاری سەرکەوتنمان بوو.
له باره‌ی براوه‌ی باڵۆن دۆریش گوتی، پێشبینم ده‌كرد رۆدری خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، ئه‌و شایه‌نی ئه‌و خهڵاتهبوو، شانازییه یاریزانێكی وه‌كو رۆدری له تیپه‌كه‌مان هه‌یه كه رۆڵێكی گرنگی بینی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
له كۆتاییدا گوتی، رۆدری هاوشێوه‌ی بۆسكێتس یاریزانێكی گرنگه، بۆسكێسیش شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته بوو، دڵخۆش بووم به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن رۆدری ئه‌مه شانازییه بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا.