سەرۆکی یانەی دیالا لە هەژماری خۆی راهێنەری تیپەکەی دەردەکات
یاریگا –
سەرۆکی یانەی دیالا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک راهێنەرەکەی دوورخستەوە.
دوای شکستەکەیان بەرامبەر نەجەف لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەحمەد موسەوی سەرۆکی دیالا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە کەوا راهێنەری تیپەکە سادق حەنون پەیوەندی بە تیپەکەوە نما و لەگەڵ یاریدەدەرەکانیشی چیتر بەردەوام نابن.
ئەحمەد موسەوی دەڵێت سوپاسی سادق حەنون دەکەم تیپەکەی لە خولی نایاب سەرخست بۆ ریزی ئەستێرەکانی عێراق، ئاراممان گرت لە سەر ئەنجامەکان بەڵام باشتر نەبوون و هاندەران لێمان نارازین بۆیە کاتی گۆڕانکاریە.
تا ئێستا پەڕەی تایبەتی دیالا رۆشتنی راهێنەرەکەی رانەگەیاندووە، دوای حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری پێشووی حدود سادق بووە دووەم راهێنەر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ئەرکەکەی نەمێنێت.
دیالاوەرزی رابردوو لە سەر دەستی سادق حەنوون سەرکەوت بۆ ریزی ئەستێرەکانی عێراق، لەم وەرزەش لە کۆی شەش یاریی پێنج شکست و یەکسان بوونێکی هەیە و بە یەک خاڵ لە ریزبەندی 19ـەمی خولەکە دێت.