بارسێلۆنا یاریزان و بڕە پارەیەک لەپێناو ئەستێرەیەکی دۆرتمۆند دەدات
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا سەرسامە بە ئەستێرەیەکی بروسیا دۆرتمۆند تا ئەو رادەیەی ئامادەیە لەپێناویدا یاریزانێک و بڕە پارەیەکیش بدات.
بارسا بۆ باڵی چەپی یاریگا پێویستی بە هێنانی یاریزانی زیاترە و بۆ ئەوەش لە تواناکانی کەریم ئادێمی تێگەشتووە کە وەرزی رابردوو درەوشایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی El Nacoionalی ئیسپانی، یانە کەتەلۆنیەکە ئۆفەرێکی دیکەی پێشکەش بە دۆرتمۆند کردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە ناردنی فێران تۆرێس و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆیش لە بەرامبەر رازیکردنیان بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئەڵمانییەکەیان.
ئادێمی کە ئێستا تەمەنی تەنها 22 ساڵە، ئەم وەرزەشی بە درەشانەوە دەستپێکردووە بەجۆرێک لە 5 بەشدارییکردن لە بۆندسلیگا توانیویەتی 2 گۆڵ بکات لەگەڵ 3 ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش لە تەنها 2 یارییدا 3 گۆڵی هەیە.
هەرچی تۆرێسە، لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیکدا پێناچێ بتوانێ پێگەی سەرەکیبوون وەربگرێت. هەر بۆیە دەیانەوێ لە مامەڵەکەیاندا بۆ گواستنەوەی ئادێمی سوودی لێوەربگرن.