یاریگا-
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا و دوو یاریزانی کوردی تێدایە.
دوای تەواو بوونی هەموو گەڕێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لیژنەیەکی هونەڕی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق باشترینەکانی گەڕەکە دەستنیشان دەکات، بۆ گەڕی پێنجەم هەر یەک لە رەوا یوسف یاریزانی هەولێر و ئەحمەد سەبڕی یاریزانی نەفت ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.
دوای تۆمار کردنی گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر نەجەف، مەروان حوسێن هێرشبەری نەورۆز لە هێرشبەری نوکی پێکهاتەکەدایە، ئەمجەد عەتوان یاریزانی زاخۆ دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ بەرامبەر دهۆک لە هێلی ناوەراستی پێکهاتەکە دەبینرێت.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی پێنجەمی خولی
ئەستێرەکانی عێراق