ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی مارکا هۆکاری دابەزینی ئاستی بێڵینگهام ئاشکرا دەکات

مارکا لە ئانچێلۆتی دەپرسێت؛ بۆچی وەرزی رابردوو بێڵی جیاوازبوو؟

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام لە گۆڵکاری ریال مەدریدەوە بووەتە ‘بارگرانی’ بەسەر کەتیبەکەی کارلۆ ئانچێلۆتییەوە.

لە دوای دۆڕانی یاریی ئێل کلاسیکۆ 0-4 بەرامبەر بارسێلۆنا، رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی وردی لەسەر کێشەکان و هۆکاری دابەزینی ئاستی بێڵینگهام بڵاوکردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کێشەی سەرەکی دابەزینی ئاستی بێڵینگهام، شوێنی یارییکردنییەتی. شێوازی نوێی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ بێڵینگهام ناگونجێت و ئەمەش بەراورد بە وەرزی رابردوو، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی درەوشانەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە.

داتاکانی یاریی کلاسیکۆ دەریانخستووە، بێڵینگهام دوور لە شوێنی خۆی یارییکردووە، تەنانەت زۆربەی کات لە پشتی لوکاس ڤازکێزی بەرگریکاری باڵی راست جێگیربووە.

مارکا روونیکردووەتەوە، بەهۆی خراپی شوێنی یارییکردنییەوە، بێڵینگهام ناتوانێت بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات، بە تایبەت لەڕووی هێرشبردنەوە، توانای زۆر کەمبووەتەوە.

ئەرکی سەرەکی بێڵینگهام لە یاریی کلاسیکۆ، چاودێری کردنی بالدێ بوو، ئەمەش وایکرد زۆربەی کات لە دواوە ببیندرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، لە وەرزی رابردوودا، بێڵی ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و لە کۆی وەرزەکەدا 20 گۆڵی کردبوو، کەچی لەم وەرزەدا هیچ گۆڵێکی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button