ئیتاڵیاگرنگترین

سیمۆنی ئینزاگی زۆر تووڕەیە و هەڵسەنگاندن بۆ تیمەکەی دەکات

ناکرێت بەمشێوەیە گۆڵمان لێ بکرێت

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلان بە یەکسانبوونی 4-4 لەگەڵ یوڤێنتوس نیگەرانە.

لە یاریی لووتکەی سێریا ئەیدا، ئینتەر و یوڤێنتوس یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی چەند ساڵی رابردوویان لە ئیتاڵیا کرد. ئینزاگی پێی وایە، فەوتاندنی دەرفەتی گۆڵ، هۆکاری یەکسانبوونیان بوون.

تاڵێتی دوای یارییەکە ناخۆشە، بەڵام وەکو راهێنەر دەبێ یارییەکە هەڵبسەنگێنم و سبەی قسە لەگەڵ یاریزانان بکەم. یاریزانان لە ژووری جلگۆڕین نیگەران بوون. شتێکی ناخۆشە، دوای دروستکردنی دەرفەتی گۆڵی زۆر لە بەرامبەر تیمێکی بەهێزی وەکو یوڤێنتوس، سەرنەکەویت.

هەندێک لە چوارچێوەی خۆمان چووینە دەرەوە، لە دوای گۆڵی چوارەم، زنجیرەیەک هەڵەمان کرد. بەڕاستی شایەنی بردنەوە بووین. بەو شێوازەی گۆڵمان لێدەکرێت، بەهیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە.

یەکسانبوونی ئینتەر و یوڤێنتوس، هەردوو یانەکەی زیاتر لە ناپۆلی پێشەنگدار دوورخستەوە. ناپۆلی بە 22 خاڵ پێشەنگە و ئینتەر میلان 18 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و یوڤێنتوسیش بە 17 خاڵ، سێیەمی سێریا ئەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button