یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی عێراق باشترین پێکهاتەی بۆ گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرد.
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یەکێتی تۆپی پێی عێراق باشترین پێکهاتەی ئەم گەڕەی دیاریکرد، لە پێکهاتەکەدا دوو یاریزانی زاخۆ و دوو یاریزانی نەورۆز و یاریزانێکی دهۆکیشی تێدایە.
بە سەرکەوتنیان لە یاریی لوتکەی گەڕی رابردوو بەرامبەر زەوڕا، هەریەک لە یاریزانان ئەحمەد ئیبراهیم یاریزانی دڵی بەرگری زاخۆ و ئەمجەد عەتوان یاریزانی ناوەراستی زاخۆ ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکان دەبینرێت، نەورۆز بە سەرکەوتنی بەرامبەر نەجەف دوو یاریزانی چوونە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردوو ئەوانیش هەریەک لە عەباس یاسینی بەرگریکار و ئەحمەد مەحمودی ناوەراستکاری تیپەکەن.
وێڕای یەکسان بوونیان لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر کارەبا، ماسیس ئارتین یاریزانی بەرگری دهۆک ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیت، زۆربەی سەرچاوە عێراقیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئارتین بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە لایەن کاساسی راهێنەرەوە بانگهێشت دەکرێت.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق