ئیسپانیاگرنگترین

کاتی گۆڕانکاریی هاتووە؛ خەریکە ئەنچیلۆتی متمانەی نێو ماڵی ریال مەدرید لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

خەریکە ئەنچیلۆتی متمانەی ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید لەدەست دەدات و بەشێک لە دەستەی کارگێڕی یانە ئیسپانییەکە متمانەیان بە راهێنەرە ئیتاڵییەکە نەماوە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەشێک لە ئەندامدانی دەستەی کارگێڕی یانەی ریال مەدرید گلەییان لە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکەیان هەیە و تێبینی و رەخنەیان لەسەر شێوازی کارکردنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە زۆرە، گەرچی رێز و پێزانینیان بۆ کار و دەستکەوتەکانی ئەنچیلۆتی هەیە، بەڵام بڕوایان وایە کاتی گۆڕانکاریی هاتووە.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، بەشێک لە دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید بڕوایان وایە ئەنچیلۆتی بە پشتگوێخستنی یاریزانی وەکو ئاردا گولەر هەڵەی کردووە، تەنانەت لە ژووری جلگۆڕین ئێستا وەکو جاران پشتگیری ئەنچیلۆتی ناکرێت و راهێنەرە ئیتاڵییەکە رۆژ بە رۆژ متمانەی ژووری جلگۆڕینی یانەکەی زیاتر لەدەست دەدات.

ئەنچیلۆتی کە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێکردووەتەوە، دوای دۆڕانەکەی لە یاریی کلاسیکۆ و دوورکەوتنەوەی لە بارسێلۆنای پێشەنگی لالیگا، لە رۆژانی داهاتوو فشارەکان لەسەری زیاتر دەبن، گەرچی فلۆرێنتینۆ پێرێز پشتگیری تەواوی دەکات، بەڵام رۆژانی داهاتوو بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە قورس دەبن.

Real Madrid C.F. v Borussia Dortmund - UEFA Champions League 2024/25 League Phase MD3

بابەتی زیاتر

Back to top button