ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ ریال مەدرید

فووتبۆڵ ئینسایدەر نوێترین زانیاری بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێنەکاتەوە.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئارنۆڵد نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول درێژبکاتەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە، ریزەکانی یانەکەی مێرسیساید جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە بەریتانییەکە بێت، ریال مەدرید هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی ئارنۆڵد دەستپێکردووە و جود بێڵینگهام، بە بزوێنەری گواستنەوەکە دادەندرێت.

تاوەکو ئێستا ئارنە سڵۆت، چارەنووسی ئارنۆڵدی یەکلایینەکردووەتەوە، هەرچەندە چەند میدیایەکی بەریتانی، باس لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە بە یاریزانە ئینگلیزییەکە دەکەن، بەڵام هیچ شتێک پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئارنۆڵد 321 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 19 گۆڵ و 83 ئەسیستە و بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی جیهان دادەندرێت.

فووتبۆڵ ئینسایدەر دووپاتیکردووەتەوە، لیڤەرپوول وەڵامی کۆتایی ئارنۆڵدی بۆ مانەوە وەرنەگرتووە، بۆیە فرۆشتنی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، ئەگەرێکی کراوەیە، تاوەکو لە هاوینی داهاتوودا، بەخۆڕایی دەستبەرداری نەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی محەمەد سەڵاح و ڤیرجیڵ ڤان دایک دەکات، ئەوانیش بە هەمان شێوە گرێبەستەکانیان لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button