ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد زانیاریی لەسەر دۆخی ئانتۆنی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد زانیاریی خستەڕوو لەسەر دۆخی ئانتۆنی دوای ئەو پێکانەی لە یارییەکەی بەرامبەر فەنەرباچێ تووشی هات.

پێنجشەممەی رابردوو مان یو بوو بە میوانی یانە تورکیەکە، لەو یارییەی کە 1-1 کۆتایی هات، ئانتۆنی بەڕازیلیش دووچاری پێکان هات و دوای تەنها 17 خولەک لە هاتنەناوەوەی لە گێمی دووەم.

یاریزانە بەڕازیلیەکە لەلایەن ستافی سەلامەتی یاریگاوە بردراوە دەرەوە و وا دەردەکەوت کە ئازارێکی سەختی هەیە. تۆزێ پێش ئێستا مان یونایتد لە بەیاننامەیکدا لە پێگەی فەرمی یانەکە رایانگەیاند کە یاریزانەکەیان لەو یارییەدا قاچی سووڕاوە لە بەشی پاژنەی. بەو هۆیەوە راهێنانەکانی ئەمڕۆشی نەکردووە. بۆیە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر وێستهام ئامادە نابێت.

ئەوە نوێترین هەڵسەنگاندن بووە بۆ ئانتۆنی کراوە و هێشتا دیار نییە کەی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و بەشداریی یارییەکانی مان یونایتد دەکات. چونکە شەیتانە سوورەکان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە جامی کاپیتاڵ وەن لە قۆناخی 16 رووبەڕووی لێیستەر سیتی دەبنەوە.

پێکانی ئانتۆنی لەکاتێکدابوو، کە هەر دوای یارییەکەی فەنەرباچێ، ئێریک تێن هاخ سەرسامی خۆی بە کۆششەکانی ئەو یاریزانە پیشان دا و نیگەران بوو ئەستێرە بەڕازیلیەکەی لەم ساتەدا پێکان بەرۆکی گرتووە کە نزیک بووە لەوەی خولەی زیاتری یاریکردنی بۆ دابین بکات.

ئانتۆنی لەم وەرزە کەم لە پلانەکانی تێن هاخدا دەبینرا. لە پرێمەرلیگ تەنها دوو جار بەشداریپێکراوە. دەنگۆی زۆر هەبوو کە ئەم زستانە بە هەر جۆرێک بووە بنێردرێتە دەرەوە تەنانەت ئەگەر بەخواستنیش بووبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button