کوردستان

رانیە ئەستێرەیەکی برایەتی گواستەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

رانیە بە شێوەیەکی فەرمی محەمەد حەمیدی ئەستێرەی پێشووی برایەتی گواستەوە ریزەکانی.

بە مەبەستی تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، رانیە بە فەرمی گرێبەستی محەمەد حەمیدی یاریزانی پێشووی برایەتی راگەیاند، دوای دانوستان لەگەڵ برایەتی هێرشبەرەکە نەگەیشتە رێکەوتن و بۆیە بریاریدا ریزی یانەکە جێبهێڵێت، محەمەد حەمید دوو وەرز لە مەوبەر گۆڵکاری خولی پلە یەکی کوردستان بوو لەگەڵ یانەی خاک.

بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان رانیە سەیوان فاتیحی کردۆتە راهێنەری تیپەکە و تا ئێستا چەند یاریزانێکی ئاستبەرزیشیان هێناوەتە تیپەکە و یەکێک لەوانە سەفین ئەمین و دیارعەلین کە چەند رۆژێک پێش ئێستا پەیوەندیان بە سوورپۆشەکانی دەڤەری راپەرین کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button