ئیسپانیاگرنگترین

ئەمشەو کۆمەڵێک داهێنان لە کلاسیکۆ دەبینین

Yariga App

یاریگا –

هەموو چاوەکان ئاراستەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی ریال مەدریدن، كه‌ بڕیاره‌  ئێوارەی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ یاریی كلاسیكۆ هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌م یاریگایه‌ رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌، کە تیایدا کارلۆ ئانچیلۆتی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە، هەروەها دەبێت چەند هۆکارێک لەبەرچاو بگرێت کە له‌وانه‌یه‌ کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکە هەبێت.

ماڵپەڕی “تریبۆنا” لە راپۆرتێکدا باسی ئه‌و خاڵانه‌ی كردووه‌، كه‌ راهێنەری ئیتاڵی كارلۆ ئانچێلۆتی دەبێت گرنگییان پێبدات لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە گرنگە، ئەوانیش ئه‌مانه‌ن:

سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانه‌ی له‌ یاریگای سانتیاگۆ بەرامبەر بارسێلۆنا

ریال مەدرید بە هەستێکی تێکەڵاوەوە ئه‌م یارییه‌ ده‌كات، به‌ تایبه‌ت یارییەکانی ئەم دواییەدا ئاستێكی جێگری نه‌بووه‌، بەڵام یاریکردن لە یاریگای خۆیدا سوودێکی گەورەی پێدەبەخشێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتنەکانی لە یارییەکانی ئەم دواییەی لە کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا.

ریال مەدرید دوایین چوار یاری بەرامبەر بارسێلۆنا له‌ سانتیاگۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێ لەو سەرکەوتنانەش وەرزی رابردوو بوو، كه‌ لە هەر یارییەکدا  ئاستێكی جیاوازی نیشاندا.

ماڵپەڕەکە هۆشداری دەداتە ئانچیلۆتی لە ئەگەری له‌ خۆبایبون بەرامبەر بارسێڵۆنا دوای ئەو هەموو سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکانەی بەرامبەر بارسا به‌ده‌ستی هێناوه‌.

بارسێڵلۆنا ئه‌م وه‌رزه‌ جیاوازە

پێگەکە باسی لە قورسی رووبەڕووبوونەوەکەی ریال مەدرید کردووە، بەو پێیەی بارسێلۆنا بووەتە تیپێکی تەواو جیاواز به‌راورد به‌ وەرزی ڕابردوو.

لەژێر سەرکردایەتی هانزی فلیک، بارسێلۆنا ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکات، لەم دواییانەشدا سەرکەوتنێکی گەورەی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بەدەستهێناوە، هەروەها گۆڕاوه‌ بۆ تیپێکی بەهێز کە پشت بە فشار دەبەستێت، ئەم گۆڕانکاریەش له‌وانه‌یه‌ ببێتە تەحەدایەک بۆ ریال مەدرید کە ناتوانێت تەنها پشت بە دوو هێرشبەری ئەستێرەیی کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر ببەستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌.

گرنگی لوکا مۆدریچ

پێگەکە باسی گرنگی لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی کردووە لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بۆ ریاڵ مەدرید.

ئەزمونی مۆدریچ بۆ ریال مەدرید زۆر گرنگ دەبێت، بەو پێیەی توانای خوێندنەوەی یارییەکەی و هێشتنەوەی تۆپ و گۆرینی ریمتمی یارییه‌كه‌ی  هەیە، ئەمەش لە بەرامبەر شێوازی فشاری بارسێلۆنا زۆر گرنگ دەبێت، ئەگەری بەشداریکردنی لەگه‌ڵ جود بێلینگهام و فێدریکۆ ڤالڤێردی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە ده‌بێت.

گۆرانكاری  تاکتیکی چاوەڕوانکراو

ئانچیلۆتی تێدەگات کە بارسێڵۆنا بە شێوازی یاریکردنی چەندین ئاله‌نگاری تاکتیکی به‌رامبه‌ر ڕیال مەدرید ده‌كات، بەتایبەت شێوازی فشاری بەرز و تەڵەی ئۆفساید.

ئەمە جگە لە مەترسییەکانی رافینیا لە هێرشبه‌ریدا،له‌م وه‌رزه‌  فلیك گۆرانكاری گه‌وره‌ی كردووه‌، ئانچێلۆتی ده‌بێت ئاگاداری مه‌ترسیه‌كانی هێلی پێشه‌وه‌ی بارسا بێت و ده‌رفه‌ت به‌ یاریكردنیان نه‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button