ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئامانجێكی ریال مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت ئالفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی كەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بگوازێتەوە ریزەكانی.

ئالفۆنسۆ دەیڤز لە هاوینی ساڵی 2018 لە ریزەكانی ڤانكۆڤەر بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بایرن میونشن كردووە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

ناوی ئالفۆنسۆ دەیڤز بە ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە و یانە شاهانەكە دەیەوێت لە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی بە خۆڕایی بیگوازێتەوە یانەكەی.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرت, مانچێستەر یونایتد خواستی لەسەر گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ریزەكانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، مانچێستەر یونایتد زانیاری بەرفراوانی لەسەر دەیڤز كۆكردووەتەوە، ئەو یاریزانە لاوە دەبێتە ئامانجی یانەكە.

لە كۆتاییدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە چەند مانگی رابردوودا مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەكی نافەرمی قسەی لەگەڵ دەیڤز كردووە و هیچ گفتوگۆیەكی نوێ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل یانە ئەڵمانییەكەدا نییە و چاوەڕوان دەكرێت هاوینی داهاتوو ریزەكانی بایرن جێبهێڵێت.

ئالفۆنسۆ دەیڤز

لەم وەرزەدا دەیڤز بەشداری لە 10 یاریدا كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button