ئاسیائه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ماندزۆکیچ گرێبەستەکەی واژۆ کرد

یاریگا
ماریۆ ماندزۆکیچ، هێرشبەری کرواتی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی دوحەیلی قەتەری کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی دوحەیلی قەتەری بڵاویکردەوە لەگەڵ هێرشبەری کڕواتی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ یارییان بۆ دەکات. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بە بڕی گرێبەستەکە نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن یانە قەتەرییەکە 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستەکە خەرج کردووە.

ماندزۆکیچ دوای ئەوەی ماوریسیۆ ساری بووە راهێنەری یۆڤێنتۆس، بە کەمی یاری پێکرا و بەم هۆیەوە بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button