ئه‌وروپائیتاڵیا

ماندزۆکیچ دەگەڕێتەوە سێریائەی

یاریگا
ماریۆ ماندزۆکیچ، هێرشبەری کڕواتی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس دوای تەنها یەکساڵ دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و یاریی بۆ یانەیەکی سێریائەی بکات.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووە گۆڵکارە کرواتیەکە دوای جێهێشتنی ریزەکانی خانمە پیرەکە پەیوەندی بە دوحەیلی قەتەری کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو نەبوو و دواتر گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

سەرچاوەکەش بڵاویکردووە یانەی فیۆرێنتینا ئامادەیە ماندزۆکیچ بگوازێتەوە ریزەکانی و ئامادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە، ساڵانە سێ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێ بدات.

Back to top button