ئیسپانیاگرنگترین

لە ریال مەدرید متمانەیان بە پیاوە کەچەڵەکە نەماوە

بەشێک لە یاریزانەکان گلەییان لە راهێنانەکانی پینتۆس هەیە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید متمانەی بە پیاوە کەچەڵەکە نەماوە و گلەییان لە کارەکانی ئەم وەرزەی هەیە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید متمانەیان بە کارەکانی ئەنتۆنیۆ پینتۆس راهێنەری توانای جەستەیی یانەکەیان نەماوە و گلەییان لە کارەکانی ئەم وەرزەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە هەیە، لەکاتێکدا ساڵانێکە لە مەدرید بە شان و باڵی ئەم پیاوە کەچەڵەدا هەڵدەدەن.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، لە ریال مەدرید گلەییان لە کارەکانی ئەم وەرزەی پینتۆس هەیە، چونکە ژمارەی پێکانی یاریزانەکانی یانەکە لەزیادبووندایە و بەردەوام چەند یاریزانێکی پێکراو لە ژووری پزیشکی یانەکەدا هەن، بەشێک لە یاریزانانی ریال مەدرید بەهۆی ئەوەی لە خشتە و بەرنامەی راهێنانەکانی ڤالدێبێباس رازی نین، لە ماڵەوە لەگەڵ راهێنەری تایبەتی خۆیان مەشقی تایبەت بە خۆیان دەکەن.

ئێستا بەهۆی پێکانەوە هەریەکە لە داڤید ئالابا، دانی کارڤاخال، رۆدریگۆ و تیبۆ کۆرتوا پێکانیان هەیە و لە یاریی کلاسیکۆ بێبەش دەبن.

پینتۆس (62 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2021 لە ریال مەدرید کار دەکات و پێشتر وەکو راهێنەری توانای جەستەیی لە یانەکانی یوڤێنتۆس و ئینتەر میلان و مارسێی و پالێرمۆ کاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button