ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز وەکو ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا.

بەفەرمی خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز یاریی رۆژی شەممەی داهاتوو لە لالیگا بەڕێوە دەبات، کە ریال مەدرید لە گەڕی یازدەمی لالیگا میوانداریی بارسێلۆنا دەکات و دەبێتە پێنجەمین کلاسیکۆ لەلایەن ئەم ناوبژیوانەوە بەڕێوە ببرێت.

ئەم ناوبژیوانە 41 ساڵانە لە مێژوودا 35 یاریی ریال مەدریدی بەڕێوەبردووە، یانە مەدریدییەکە 23 بردنەوە و 7 یەکسان و 5 دۆڕانی لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە بەدەستهێناوە، بارسێلۆناش 34 یاری لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە کردووە، 26 بردنەوە و 2 یەکسان و 6 دۆڕانی بەدەستهێناوە.

سانچێز مارتینێز کە لەوەتەی ساڵی 2010 بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، پێشتر 6 یاریی کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەریەکێکیان سێ بردنەوەیان لە کلاسیکۆ لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button