ئاسیاسعوودیەگرنگترین

ئاماری کریستیانۆ بەرامبەر ئێرانییەکان وێرانە!

450 خولەک 1 گۆڵ!!!

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ چوارەم یاری لەسەریەک بەرامبەر یانەکانی ئێران نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

هەرچەندە ئیستقلال لە یاریی هەفتەی سێیەمی خولی بژاردە پاڵەوانانی ئاسیا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە نەسری سعودی دۆڕا، بەڵام هێشتا گرێ کوێرەی گۆڵ کردنی کریستیانۆ بەرامبەر ئێرانییەکان نەکراوەتەوە.

رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیرانی 2005 و لە جامی جیهانی 2006 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران بووەوە. کاتێک تەمەنی تەنیا 21 ساڵ بوو و درێسی ژمارە 17ی لە پۆرتوگال دەپۆشی، لە خولەکی 80ی یارییەکەدا توانی بە لێدانی سزا بەرامبەر ئێران گۆڵ بکات.

جامی جیهانی 2006

دوانزە ساڵ بەسەر ئەم یارییە تێدەپەڕێت و جارێکی دیکە ئێران و پورتوگال لە مۆندیالی 2018ی رووسیا بەریەک کەوتنەوە. ئەمجارە رۆناڵدۆ وەک کاپتن و لە تەمەنی 33 ساڵیدا بە درێسی ژمارە 7 یاریی کرد و نەیتوانی بەرامبەر گۆلپارێزە کوردەکە گۆڵ بکات و لێدانی سزاکەشی فەوتاند.

جامی جیهانی 2018

سێیەم و چوارەمین یاریی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد بەرامبەر یانە ئێرانییەکان بۆ رکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بوو. یاری نێوان پێرسپۆلیس و نەسر لە یاریگای ئازادی بەڕێوەچوو، رۆناڵدۆ لە کۆتایی 90 خولەکدا نەیتوانی گۆڵ بەرامبەر بە یانە سوور پۆشەکانی پایتەخت بکات. هەرچەندە ئەو یارییە بە بردنەوەی سعودییەکان بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.

خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا

یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە، کە رۆناڵدۆ بۆ ماوەی 80 خولەک یاریی کرد، دواجار بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ لە نێوان هەردوو یانە لە سعودیە کۆتاییهات، رۆناڵدۆش بۆ سێیەمجار لەسەر یەک لە گۆڵکردن بەرامبەر عەلیرەزا بەیرانڤەند بێبەش بوو.

و دواجاریش یاری نێوان ئیستقلال و نەسر کە دوێنێ بەڕێوە چوو، بووە بە پێنجەمین یاری رۆناڵدۆ بەرامبەر ئێرانییەکان و ئەمجارەش نەیتوانی گۆڵ بەرامبەر تیپێکی ئێرانی بە درێسی ژمارە 7ی نەسر تۆمار بکات.

خولی بژاردە پاڵەوانانی ئاسیا

لە کۆتاییدا رۆناڵدۆ لە کۆی گشتی پێنج یاریی و 450 خولەک یاریی کردن توانیویەتی یەک گۆڵ لە ئێرانییەکان بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button