چامپیۆنزلیگگرنگترین

هاری كەین لە ژمارەیەكدا ساموێڵ ئیتۆی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ژمارەیەكدا پێش ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و ئەستێرەی پێشووتری بارسێلۆنای دایەوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.


تاكە گۆڵەكەی بایرن میونشن هاری كەین لە خولەكی 18 تۆماریكرد.

بەو گۆڵەش شازادە هاری كۆی ژمارەی گۆڵەكانی لە چامپیۆنزلیگ بۆ 34 گۆڵ بەرزكردەوە و پێش ساموێل ئیتۆ كەوت كە خاوەنی 33 گۆڵە.

كۆی خاڵەكانی بارسێلۆنا گەیشتە شەش خاڵ و لە ریزبەندی دەیەم دێت و بایرن میونشنیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 23 دێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بایرن میونشن رووبەڕووی بوخۆم ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button