ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی تۆپی پێ دەگاتە پەرلەمانی بەریتانیا

حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت بەهاکانی تۆپی پێ بپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

خەریکە دروستکردنی دەستەیەکی سەربەخۆی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا دەبێتە راستی و چیدیکە سەرۆک و خاوەنی یانەکان ناتوانن بە تەنیا بڕیاری چارەنووسساز بدەن.

بڕیارە پڕۆژەیاسایەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی تۆپی پێ بگاتە پەرلەمانی بەریتانیا و ئەنجوومەنی لۆردان وڵاتەکە، خوێندنەوەی بۆ بکات.

بەڕێوەبەرایەتی بەشی رۆشنبیری و وەرزشی بەریتانیا DCMS لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەیاسایەک ئامادەکراوە، تاوەکو کێشەی گرنگی پەیوەندیدار بە لایەنی دارایی تۆپی پێی ئینگلتەرا چارەسەر بکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ ئامانجی سەرەکی پڕۆژەیاساکە، هاندانی یانە و هاندەرانە لە نێو کۆمەڵگاکان بمێننەوە و شەفاف بن.

لە ئەگەری دروستبوونی دەستەی بەڕێوەبردنی تۆپی پێ، دەسەڵاتی لێپێچینەوەی لە خاوەن و بەڕێوەبەرانی یانەکان دەبێت، هەروەها رۆڵ لە پێدانی مۆڵەت بە یانەکان دەگێڕێت و لەلایەکی دیکەوە، چاودێری لایەنی دارایی یانەکان دەکات.

گاری نێڤڵ، هاوخاوەنی یانەی سالفۆرد سیتی لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە

تۆپی پێ لە ئینگتەرا زۆر گرنگە و نابێ تەنیا لە دەستی خاوەنی یانەکان و چەند کەسێکدا بمێنێتەوە و داهاتووی یانەکان یەکلاییبکەنەوە. پێکهێنانی دەستەکە یارمەتی رێکخستنی زیاتری تۆپی پێ دەدات و نەوەی داهاتوو سوودی لێوەردەگرێت.

حکومەتی پێشووی بەریتانیا چەند پلانێکی بۆ پێکهێنانی دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی تۆپی پێ داڕێشتبوو، بەڵام کابینەی حکومەت گۆڕا و ئێستا جارێکی دیکە بابەتەکە سەریهەڵداوەتەوە.

حکومەتی بەریتانیا پڕۆژەیاساکە بۆ پاراستنی بەهاکانی تۆپی پێ بە گرنگ وەسف دەکات. حکومەتەکەی کێر سترامەر دەیەوێت ئینگلتەرا لە سوپەرلیگ بپارێزێت و لایەنی دارایی زیاتر رێکبخات.

پڕۆژەیاساکە ئەمڕۆ دەگاتە پەرلەمانی بەریتانیا، لەلایەن هەردوو ئەنجوومەنی گشتی و ئەنجوومەنی لۆردان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، دواتر دەستەکە پێکدەهێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button