کوردستان

پێشمەرگەی هەولێر هێرشبەرێکی غانی گواستەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی هەولێر هێرشبەرێکی پیشەگەری  وەرزی  رابردووی سۆرانی گواستەوە ریزەکانی.

بە مەبەستی زیاتر تۆکمەکردنی ریزی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر فرانسیس دادزی هێرشبەری غانی وەرزی رابردووی یانەی سۆرانی گواستەوە.

هێرشبەرە غانیەکە تەمەنی 29 ساڵە و پێشووتر بۆ یانەکانی گرەیت ئۆلەمپیک و ئاسانتی کۆتۆکۆ و لایبرێت پروڤی  غانی و کیرالا یۆنایتد و ئیس سی دی گۆیا و ئایزاول ئێف سی هیندی یاریی کردووە، وەرزی رابردووش لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە سۆران کرد و لەگەڵ تیپەکە دابەزی بۆ خولی پلە یەکی کوردستان.

بۆ ئەم وەرزە پێشمەرگەی هەلێر ئەرکی راهێنەرایەتی بە تەها قادر سپاردووە و ئامانجیان کێبڕکێ کردنە لە سەر نازناوی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button