ئه‌مریکاسعوودیە

لە دوای شکاندنی ریکۆردەکەی، نێیمار وەڵامی مێسینیۆ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێستاڤاو ویلیانی بەرازیلی و ناسراو بە مێسینیۆ ریکۆردێکی مێژوویی نێیمار دەشکێنێت.

ئێستاڤاو ویلیان، کە بە مێسینیۆ ناسراوە، یاریزانە باڵە تەمەن 17 ساڵەکەی پاڵمێراس توانی یەکێک لە ژمارە پێوانەییەکانی نەیمار لە خولی بەڕازیلی بشکێنێت، کە زۆرترین کاریگەری لەسەر گۆڵ هەیە بە ژمارەی ئەسیست و گۆڵەکانی وەک یاریزانێکی خوار تەمەن 17 ساڵ.

درەوشاوەیی مێسینیۆ و ئاستە بەرزەکەی و شکاندنی ریکۆرد وایکرد نەیمار پەیامیکی بۆ بنێرێت. ئەستێرەکەی هیلال بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، پیرۆزبایی لە یاریزانی وەرزی داهاتووی چێڵسی کرد.

نەیمار وێنەیەکی مێسینیۆی بڵاوکردەوە و یاریزانەکەی تاگ کردووە و نووسیویەتی:

پیرۆزە لە ئێستاڤاو کە ژمارەی پێوانەیی منی شکاندووە، هیوادارم هەمیشە درەوشاوە بیت و هەمووان عاشقی یاریی کردنت بن.

شایانی باسە ئەم یاریزانە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کردووە و لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە بە درێسێکی شینەوە لە ستامفۆرد بریج یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button