ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤان دایک هەواڵێکی خۆش بە گوێی هاندەرانی لیڤەرپوول دەچرپێنێت

''ئیتر دەستیپێکردووە''

Yariga App

یاریگا –

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤیرجیڵ ڤان دایک دەستپێدەکات.

گرێبەستی ئێستای ڤان دایک لە کۆتایی ئەم وەزرە لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت و پرسیاری زۆر لەبارەی چارەنووسی کاپتنەکەی ئانفیڵد دەکرێت.

ڤان دایک لە ساڵی 2018 لە ساوسامتنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. ڤان دایک نازناوەکانی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، دوو جامی خول، جامێکی FA و مۆندیالی یانەکانی لەگەڵ رێدز بردووەتەوە.

ڤان دایک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە

دەتوانم بڵێم، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەستپێکردووە، با بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات. سەرنجی تەواوی ئێستام لەسەر لیڤەرپوولە، دەمەوێت یاریی زیاتر ببەینەوە و ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە. لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر باشم. بە تەواوی پابەندی ئەرکەکانی خۆمم لە لیڤەرپوول.

پێشتر ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول رایگەیاندبوو، دەبێ چارەنووسی یاریزانانی وەکو ڤان دایک، محەمەد سەڵاح و ترێنت ئارنۆڵد یەکلایی بکرێنەوە و لە یانەکە بمێننەوە.

لیڤەرپوول بە جیاوازی یەک خاڵ و دوای تێپەڕبوونی هەشت گەڕ، پێشەنگی پرێمەرلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button