چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V بۆرووسیا دۆرتموند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووە لە یارییەكی دیكەی چامپیۆنزلیگدا میوانداری بۆرووسیا دۆرتمۆند دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرووسیا دۆرتموند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و لالیگا سەرەتایی وەرزی نوێیان بە بێ دۆڕان دەستپێكردبوو، تاوەكو لە یارییەكانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیل بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا.

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

ریال مەدرید لە لالیگادا بەگۆڵێك لەگەڵ مایۆركا، لاس پاڵماس و ئاتلێتیكۆ یەكسان بوو، لە یانەكانی ڤایادۆلید، ریال بێتیس ، ریال سۆسێداد ,  ئیسپانیۆل ، ئالاڤێس، ڤیاڕیال و سێلتا ڤیگۆی بردەوە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەن.

لە دوو یاری رابردوو چامپیۆنزلیگ مەدرید لو یارییەك بەرامبەر شتوتگارت بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردیەوە و لە یاری دووەم بەرامبەر لیل بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا.

لە بەرامبەردا دۆرتموند لە دوو یاری رابردووی چامپیۆنزلیگ براوە بووە و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام كڵەب بروجی بردەوە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سێلتیكی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

یانە شاهانەكە بە بێ هەریەك لە دانی كارڤاخال، دەیڤد ئالابا و براهیم دیاز رووبەرووی بۆرووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا دۆرتموند بە بێ كەریم ئادیێمی ، جیۆڤانی ریێنا، یان كوێتۆ و جولیان دورانڤێڵ رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

مێندی، رودیگەر، میلیتاو، ڤازكوێز

ڤلڤێردی، بێڵینگهام، چوامێنی

ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرووسیا دۆرتموند

كۆبێل

رێیرسن، ئانتۆن، شلۆتێربێرك، بێنسێباینی

ئێمری جان، سابیتزە، ماڵن، براند

گیتێنس، گیراسی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button